لە سەردانی هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ سووریا و بۆ لای ئەحمەد جۆلانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی سووریا، هەردوولا هاوڕاییان لەسەر چەكداماڵینی هەسەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕیوە.
(سكاینیوز)ی عەرەبی بلاوی كردەوە ” هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە چەك داماڵدرێن و چەكەكانیان ڕادەستی دەوڵەت بكەن”.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا گووتویەتی: لە سووریای نوێدا شوێنێك بۆ چەكدارانی پەكەكە و یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) نییە.
ئەحمەد جۆلانی لە سۆنگەی ئەو دیدارە ڕایگەیاندووە: ڕێگە بەوە نادەین چەك لە دەرەوەی دەوڵەت بەدەست هیچ هێزێكی دیكەوە بێت، گرووپە چەكدارەكان خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و ئەوەش ناوچەكانی هەسەدە دەگرێتەوە، چونكە هەر گرووپێكی چەكدار لە دەرەوەی دەوڵەت هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری دەكات.

































































