چیتر هاووڵاتییان سەردانى سۆران ناکەن
بەختیار سەباح -زارى کرمانجى:
بۆ یەکەمجار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى سۆران، ئامێری تیشکی ددان (OPG) بۆ نەخۆشخانەی گشتیی خەلیفان دابینکرا، لەمەودوا چیتر هاووڵاتییان سەردانى سۆران ناکەن.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سۆران بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو باشترکردن و دابین کردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتیی تەندروستی سۆران، بۆ یەکەمجار لە کەرتی گشتی و تایبەتدا، ئامێری تیشکی ددان (OPG) بۆ نەخۆشخانەى گشتیى خەلیفان دابینکرا”.
ئاماژەى بەوەشکردوو، ئەم ئامێرە لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سۆران دابینکراوە، لەمەودوا چیتر هاووڵاتییان سەردانی شاری سۆران و کەرتی تایبەت ناکەن بۆ گرتنی تیشکى ددان، کە خەرجى زۆربوو لەسەر شانی هاووڵاتییان”.