زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی كاریگەری لەسەر دەوربەر و بڵاوبوونەوەی دوكەڵ و زیان گەیاندن بە ژینگە كارگەیەكی قیڕ لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران داخرا.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی هۆكاری داخستنی ئەم كارگەیەی قیڕ لە سۆران، لە ژێر چاودیری و راسپاردەی قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بەهۆی نەبوونی چەند مۆڵەتێك و پەیڕەو نەكردنی ڕێنماییە ژینگەییەكانە”.
هەروەها مۆڵەتی سێ مانگ بەخاوەنەكەی دراوە كە سەرجەم مۆڵەتەكان دەربهێنێت و تەواوی مەرجە ژینگەیی و تەندروستی و بەرگری شارستانی جێبەجێ بكات، دواتر بڕیاری كردنەوەی لەبارەیەوە بدرێت”.































































