زارى کرمانجى -ڕواندز:
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کشتوکاڵى سۆران، یەکەم مۆڵەتى دامەزراندنى باخى میوە درایە هاووڵاتییەکى دۆڵى ئاکۆیانى سنوورى قەزاى ڕواندز.
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کشتوکاڵى سۆران، بەڕێوەبەرایەتى باخدارى، دواى تەواوکردنى مامەڵە یاساییەکانى، یەکەم مۆڵەتى دامەزراندنى باخى میوە، درایە هاووڵاتى (رەوەند رەسول حەسەن) لە کەرتى ٢٩ ى گوندى ئاکۆیان، ئەمە یەکەم مۆڵەتە بە ژمارە (١) لەسەرئاستى ئیدارەى سۆران، بە فەرمى بۆ دامەزراندنى باخى میوە دراوە”.
رەوەند رەسول، خاوەنى باخەکە لەمبارەیەوە بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”ماوەیەکى زۆرە خەریکى وەرگرتنى مۆڵەتم بۆ دامەزراندنى باخى میوە، دواى تەواوکردنى هەموو مامەڵە یاساییەکان بە فەرمى مۆڵەتم پێدرا”.
گووتیشى: ”سەرچاوەى ئاوى باخەکەم بیرى ئیرتوازییە، لە بەرنامەم دایە زەوییەکە بە هەنارو هەنجیرو گوێزو هەموو ئەو جۆرە میوەیەى لەگەڵ کەشوهەواى ناوچەکە دەگونجێن دابچێنم”.































































