مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئێران بە مەبەستی هاوكاریكردنی خەڵكی غەززە و لوبنان، پەنا بۆ فرۆشتنی ئەنگوستیلەی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداریی گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دەبات و ڕایدەگەیەنێت پارەی ئەنگوستیلەكە بۆ هاوكارییە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی مێهر ئەنگوستیلەكە لە لایەن كەسێك بە ناوی (حاجی مەحموود كەریمی مەداحی ئەهلی بەیت) لە چوارچێوەی هەڵمەتی (ئێرانی هاودڵ) لە زیادكردنێكی ئاشكرا بە 680 ملیۆن تمەن فرۆشراوە كە دەكاتە نزیكەی هەشت هەزار و 400 دۆلاری ئەمەریكی .
سەرچاوەكانی حكومەتی ئێرانێ باس لەوە دەكەن لە ماوەیەكی نزیك پارەكە بۆ خەڵكی لێقەوماوی غەززە و لوبنان بەڕی دەكرێت .
حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداریی گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، نزیكەی 3 مانگ بەر لە ئێستا بە هۆی هێرشێكی مووشەكی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لەگەڵ چەند بهرپرسێكى ديكهى حیزبەكەی گیانی لەدەستدا .































































