زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” هەوڵەكانمان بەردەوام بوونە، بۆ كردنەوەی بنكەی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە قەزاكانی سیدەكان و خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چونكە لە سنووری ئەم دوو قەزایە ژمارەیەكی زۆری خاوەن پێداویستی تايبهت هەن، بە كردنەوەی بنكە لەسەنتەری شارۆچكەكانیان دەتوانرێت خزمەتی زیاتریان پێشكەش بكرێت”.
توران خدر، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، گووتیشی: ” لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیمان واتە لە شهش قەزای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ( سەنتەری قەزای ناوهندی سۆران بەڕێوەبەرایەتی هەیە، هەروەها لە قەزاكانی مێرگەسۆ ر و چۆمان و ڕواندز بنكەی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەیە) پێویست بوو دوای هاتنەكایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە قەزا بوونی (خەلیفان و سیدەكان) بنكەی چاودێری كۆمەڵایەتیش لەم دوو قەزایە بكرێتەوە”.
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، دەشڵێت: ” هەوڵەكانمان زیاتر بەردەوام دەبێت بۆ كردنەوەی بنكەی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە قەزاكانی (سیدەكان و خەلیفان) بۆ ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و هاوكاری هەموو لایەكە.































































