سۆران سرێشمەیی- خەلیفان:
كەمال حەمەد، سەرۆكی شارەوانی سرێشمە، زانیاری تەواوی خستۆتەڕوو لەسەر ئەو پڕۆژانەی كە لە ئێستادا لە شارەدێی سرێشمە كاركردن تێیاندا بەردەوامە، هەروەها ئاماژە بەو پڕۆژانەش دەكات كە لە داهاتوودا ئەنجامدەدرێن.
1-پڕۆژەی سەرپۆش و ئاوەڕۆكردنی جۆگەی كراوە لە گەڕەكی شكان و گەروەزین كە لە قۆناغی كۆتایی دایە.
٢-پڕۆژەی فەتح و فەرش و تێكەڵەڕێژی شەقامی كەمەربەند كە گۆڕستانی گەورە دەبەستێتەوە بە شەقامی سەرەكی لەجێبەجێ كردندایە.
٢-دەست بەكاربوونەوە لە پڕۆژەی تەواوكاری كۆمپانیای (قشت) كە لە ساڵی 2013 كاركردن تێیدا وەستابوو كۆنكرێتكردنی شەقام و دیواری پاڵپشت.
٤-بەهەمان شێوە دەستبەكاربوونەوەی پڕۆژەی هەردوو كۆڵانی (گوڵان و باخچان) لە گوندی سەروو.
٥-راگەیاندنی (تەندەر) بۆ كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكەكانی (گەروەزین-شكان-دەروازە)
٦-لە ماوەیەكی نزیك كۆنكرێت كردنی ڕێگای قوتابخانەی گەروەزین لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
٧-پڕۆژەی دروستكردنی ئاوبەری (v-sh)لە شەقامی (قۆشمە تاوك) لە گەڕەكی گەروەزین لەسەر بودجەی ئیدارەی سۆران.