زاری كرمانجی-چۆمان
ڕاگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بڵاوی كردەوە: ” لە كەشێكی بەفراوی و ساردی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە دەستپێكی وەرزی زستان و بارینی بەفرێكی زۆر لە ناوچە شاخاوییەكان و ئەستم پەیدا كردنی خۆراك و دورخستنەوەی ئاژەڵەكان لە راو كردن فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەرپەرشتی و دەست پێشخەری هەڵمەتێكی بەرفراوانی دابین كردنی دانەوێلە و خۆراك بۆ ئاژەڵ و باڵندەی كێوی كرد لە چیای كۆخە لە دەڤەری باڵەكایەتی وەك نەریتێكی ساڵانە كە بەشێك لە فەرمانبەرانی فەرمانگە و هەریەك لە رێكخراوە ژینگەییەكانی وار بۆ پاراستنی ژینگە و پەرێزان بۆ ژینگەپارێزی و وارەمیر بۆ ژینگەپارێزی بەشدار بوون.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” راستە بژێوی مرۆڤ و ئاژەل و بالندە لە دەست خوای گەورەیە بەڵام لە پێناو پەیوەندی روحی نیوان مرۆڤ بۆ مرۆڤ و مرۆڤ بۆ ئاژەڵ دەیان كیلۆمەترمان بری تا ئەم كارە پر لە مرۆڤایەتیەمان ئەنجام دا.































































