زاری كرمانجی-چۆمان
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت: ” لەشەوی ڕابردوو تا ئەمڕۆ شەممە شەپۆلێكی سارد و بەفر بارین، ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتووەتەوە، بەتایبەتیش بەفر لە حاجی ئۆمەران باریووەو تیمەكان دەستیان كردووە بە ڕامالینی بەفر و پڕژاندنی خوێ لە سەر ڕێگای سەرەكی “چۆمان-حاجی ئۆمەران”.
ئاشكراشی كرد: ” بەهۆی بەرزی پلەی سەرما لە سنووری حاجی ئۆمەران، ڕێگاكە دەبەستێت، بۆ ئەم مەبەستە پڕژاندنی خوێ بەكاردەهێنن، پێویستە شۆفێرانی هێلی حاجی ئۆمەران هۆشیاربن و لەو جۆرە كاتانەدا زنجیری تایە بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان بەكار بهێنن.
































































