زاری كرمانجی-سۆران
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵەی زستان نرخی نەوتی سپی ماڵان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە نەوت فرۆشێک لە قەزای ناوەندی سۆران زانیاری زیاتر لەم ڕووەوە دەخاتەڕوو.
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش لە قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماو زستان خواستی زیاتر لەسەر كڕینی نەوتی سپی لە سنووری ئیدارهی سۆران دروست بووە”.
گووتیشی: ” دوو جۆر نەوتی سپی مامەڵەی پێوەدەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوتی پلە یەکی بەسڕا بەرزبووەتەوە بۆ 165 هەزار دینار، هەروەها نەوتی ناوخۆیی بووەتە 155 هەزار دینار”.

































































