مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆككۆماری ئێران ئاشكرای دەكات كە ڕۆژانە 20 ملیۆن لیتر سووتەمەنی ون دەبێت.
ڕۆژنامەی كەیهانی ئێرانی بڵاوی كردەوە”دیار نەمان و ونبوونی 20 ملیۆن لیتر سووتەمەنی، بووەتە پرسێكی جددی ئابووری و میدیایی لە ئێران،”
ڕۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی كاڵا و دراو، وەك دەسەڵاتی سەرەكی لەم بوارەدا، بێدەنگی هەڵبژاردووە و هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.
بەپێی هەواڵەكەی كەیهان لە ئێستادا پەرلەمان لێكۆڵینەوەی لە وەزارەتی نەوت دەستپێكردووە، لێپرسینەوە لەو كەسانە دەكرێت كە بەرپرسیارن لە دابینكردنی سووتەمەنی و ڕێگری لە قاچاخ.































































