سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی هێرشە ترسناکەکەی سەر شاری ماگدێبۆرگی ئه‌ڵمانیا، سەرەخۆشیی لە گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی، له تۆڕی (ئێكس)، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، هێرشە ترسناکەکەی سەر بازاڕی کریسمس لە شاری ماگدێبۆرگی لە ئەڵمانیا شۆکی کردم.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا ئه‌وه‌ش هاتووه، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا دەکەم و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆزی خۆم بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌ر ده‌بڕم.































































