ئازادی شەهید خالید
بە بڕوای من کاک مەسرور بارزانى کۆمەڵێک پەیامی هەبوو لەپشت هۆنراوە هونەری و ئەدەبی و سیاسیەکەی بڵاویکردەوە، بەڵام دوو پەیامی زۆر زۆر گرنگ و شاراوە لە پشت هۆنراوکەهەیە
یەکەم: بەراشکاوی گوتی خاکی کوردستان پیرۆزترین خاکە و ناکرێت لە دونیا هیچ خاکێک بەراورد بکریت بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەگەر ئەو خاکە قودسیش بێت و لای ئێمە کەرکوک لە قودسیش پیرۆزترە
دوەمیان: یەکیتی باسی لە پیرۆزی کەرکوک دەکرد بە قودس ناوی دەهێنا لە کاتێکدا بینیمان قودس ئێستا چۆنە و هیچ خاوەنی نیە و کەس ئامادە نیە شەڕی بۆ بکات، بەڵام ئێمە تا دەمرین سازش لەسەر کەرکوک ناکەین و هەرگیز واقیعی ئێستا کە داگیرکراوە و یەکێتی بە چەند هەزار بەرمیلێک نەوت فڕۆشتی بە حشدی شعبی قبوڵناکەین
پەیامەکەی زۆر سادەیە و دەڵێت”: ئێمە مێژوومان دیارە کە دژی داگیرکەرانین، راستە ئیستا کەرکوکمان داگیرکراوە بەڵام هەرگیز نابێتە قودس دەستبەرداری ببین
لە دوای ئەوە دەفەرمووێت:
ئەوانەی سەرشۆڕیان قبوڵ نەکرد لەکاتی هاتنی ئەو هێزە داگیرکارەی حشدی شعبی، دواتر رێنیشاندەر و هاوکارانیان لە کەرکوک دەرکران و ئەوانەی هاتوون بە هیچ شێوەیەک خەڵکی کوردی ڕەسەنی کەرکوک نین ونابن
پاشان ئاماژە بەوە دەکات
مێژوو شاهیدە کەرکوک شارێکی کوردستانیە و بە هیچ هێزێک ئەو مێژووە ناسرێتەوە کەرکوک بە قودس و هیچ شوێنێک بەراورد ناکرێت و لای ئێمە کەرکوک پیرۆزترین شارە
دواتریش دووبارە ئاماژە بە فەرمودەیەکی جەنابی سەرۆک دەکات کە “کەرکوک شارێکی کوردستانە” بەڵام هەموو نەتەوە و ئاینێکی جیاواز بۆیان هەیە بە ئازادی لەم شارە بژین و پێشمەرگەش خاوەن و پاسەوانی راستەقینەی شارەکەیە!؟
بۆچی کەرکوک دڵە و قودس نیە؟
چونکە دڵ ئەندامیکی سەرەکی جەستەیە ، بە لەکارکەوتنی ژیانی مرۆڤ کۆتایی دێت، زۆر کەس هەیە مێشک و جەستەی لەکارکەوتووە، بەڵام دڵی هەرکاردەکات واتا هێشتا زیندووە و تا دڵ نەمرێت مرۆڤ نامرێت، واتا کەرکوک دڵە تا کوردێک مابێت کەرکوک لەدڵی هەموو کوردێکە وە قودس نیە کە بەرۆژی رووناک بازرگانی پێوەدەکرێت و کەس قسە ناکات، هەموو عەرەب بەبێ قودس دەژیت، بەڵام هیچ کوردێک بەبێ کەرکوک(دڵ)ناژیت
لە کۆتا پەیامیشدا دەڵێت” هەر پارتیە لەسەر کەرکوک هەڵوێستی وەرگرتووە شۆرشمان لە پێناو کەرکوکە کرد و سازش لەسەر بستێک خاکی پیرۆزی کوردستان ناکەین

































































