مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئامانجی دروستبوونی هێزەكانیان ئاشكرا دەكات و دەڵێ “ئامانجمان ڕووبەڕووبوونەوەی (داگیركارییە)، تا هێزە داگیركارییەكانی ئەمەریكا و توركیا لە عێراق بن، چەك دانانێن.
یەكێك لە گرووپەكانی بەرەی مقاوەمە كە خۆی بە ڕێكخراوەی “ئەنساروڵلا ئەلئەوفیا” ناساندووە، لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕەتی دەكاتەوە كە بە هیچ شێوەیەك چەك دابنین، بەتایبەت دوای ئەو گوشارانەی ئەمەریكا بۆ سەر حكومەتی عێراق و جەخت لەوە دەكاتەوە تا یەك سەربازی هێزەكانی داگیركەر لە عێراق بن، ئەوان دەجەنگن.
لە ڕاگەیەندراوەكە ئەوەش هاتووە كە ئامانجی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی، ڕووبەڕووبوونەوەی داگیركەرانە.
بۆیە دەڵێ “لە ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و توركیا لەسەر خاكی عێراق، هێزەكانمان چەك دادەنێن و دەبینە هێزێكی سیاسی.”
































































