بەپێی خشتەی مووچەی مانگی دە ئەمڕۆ مووچەی هەر یەك لە وەزارەتەكانی پەروەردە، ناوخۆ، داد، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری دابەشدەكرێت.
ئەوەی پەیوەندی بە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستەوە بێت، ئەمڕۆ دابەشناكرێت، هۆكارەكەش ئەوەیە ئەو مامۆستایانە مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند، ڕاستە ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشناكرێت، بەڵام لەم هەفتەیە مووچەكانیان وەردەگرن.


































































