بالێۆزی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتوەکان پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی ئێران کرد و دەڵێت، دەرفەتێکی مێژوویتان بۆ هەڵکەوتووە و دژی حکومەت هەستنەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکات نەهێڵن ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.
دانی دانون، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی ئەنجومەنی ئاسایش بە زمانی فارسی پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی ئێران کرد و وتی: گەلی ئێران، ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە؛ دژی حکومەت هەستنەوە و دڵنیا بن خەڵکی ئیسرائیل پشتیوانتانه.
باڵوێزی ئیسرائیل بە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕاگەیاند: پێویستە رێگری لەوە بکرێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات داواشی کرد، سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی لە ئاستی جیهاندا بناسێنن.
جەختیشی کردەوە لەوەی، ئێستا کاتی کردەوەیە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک خۆی نەماوە.

































































