دوێنی سەرۆككۆماری روسیا رایگەیاند” ئێمەتوانیومانە 4 هەزار سەربازی ئێرانی لە سوریە بگوازینەوە بۆ ئێران”.
لەسەر پێكهاتە ئەو هێزانە مشتومرێك دروستبوو كە ئاخۆ ئەو هێزانە كێن و سەربەكام دامەزراوەی سەربازی ئیڕانن.
ئەم قسانەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساڵانەیدا بوو کە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچوو، ئەو گووتی ” ڕووسیا چوار هەزار سەربازی ئێرانی لە سووریاوە بۆ تاران لە ڕێگەی بنکەی حەمیمیمەوە گواستووەتەوە”.
محەممەد جەعفەر ئەسدی، جێگری قەرارگای خاتەم ئەلئەنبیا ئاشكرای كرد ” ئەو هێزانە زۆربەیان لە شیعەكانی ئەفغانستان پێك هاتوون”.
لە ساڵی ٢٠١١ەوە کۆماری ئیسلامی لە کاتی شەڕی ناوخۆی سوریا و لەژێر گوشاری حکومەتی ئەسەددا، دەستی کردووە بە ناردنی ئەو هێزانە كە بە ناوی ئێرانەوە بوو بەڵام لە بنەڕەتدا ئەو هێزانە لە کۆچبەرانی ئەفغانی و پاکستانی پێکهاتوون شیعە مەزهەب بوونە.































































