زاری كرمانجی – سۆران:
ئەمیر شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان لە ئیدارەی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دیاركرد:” هیچ وێستگەیەك بەنزینی بۆ ناهێت تا ئەو كاتەی لە تاقیكردنەوەكە دەرنەچێت و بەبێ پشكنین دابەش ناكرێت، پشكنینی بەنزینەكەش دەنێرینە تاقیگەی ناوەندی هەولێر، هیوادارین لەمەودوا تاقیگەی پشكنینی سووتەمەنی لە سۆران بكرێتەوە، بەشێوەیەكی گشتی ئێستا كواڵێتی بەنزینەكە باشە و شۆفێران گلەییان نییە، نرخەكەش روو لە دابەزینە”.