زاری کرمانجی:
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ هەینی شەپۆلێکی باران بارین دەست پێ دەکات، کەشی ئەمڕۆش سەرتا پەڵە هەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور هەروەها پێشبینی بەفر بارینێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، کەشناسی هەرێم بڵاوی کردەوە کەشی ئەمڕۆ نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و سبەینێ باران بارین دەست پێ دەکات و خێرای با نزیکی ١٠کم بۆ ٣٠ کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا پێشبینی بەفر بارینێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :١٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٧ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٠ پلەی سیلیزی































































