مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سیناتۆرێكی كۆمارییەكان لە وتارێكدا لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی، ڕەخنەی توند لە ئەردۆغان دەگرێت و بە كەسێكی دژ بە كورد پێناسەی دەكات و كوردیش بە گەلێكی ناوازە و دۆستی ئەمەریكا ناو دەبات .
جۆن كیندی، سیناتۆرە كۆمارییەكە لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی، پەیامێكی ڕاستەوخۆی بۆ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا نارد و دەڵێ “سەرۆك ئەردۆغان تۆ ڕقت لە كوردە، لێیان گەڕێ و وازیان لێبێنە، كوردەكان گەلێكی ناوازەن و دۆستی ئەمریكان،”
كیندی لە یەیامەكەیدا ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەردۆغان و توركیا گرت بەوەی شەڕی هێزە كوردییە پاڵپشتیكراوەكانی ئەمریكا دەكات لە باكووری ڕۆژئاوای سووریا و دەڵێت “دەزگای هەواڵگریمان دەڵێت، ئەردۆغان بەنیازە هێرش بكاتە سەر سووریا، ئەو كارە نەكەن، كوردەكان گەلێكی ئاشتیخوازن، واز لە كورد بێنە، واز لە خەڵكی سووریا بهێنە،”
دەشڵێت “ئەگەر تاڵە موویەكی سەری كورد ئازار بدەیت، داوا لە كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم شتێك بكات.”






























































