زاری كرمانجی – سۆران :
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كۆریای باشوور، ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی كانوونی یەكەم بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لەدوای چوونە ناو شەڕی كۆریای باكوورەوە كە لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا لانیكەم ١٠٠ ئەندامی سوپای كۆریای باكوور كە لە ڕووسیا جێگیر بوون، كوژراون.
ئەم ئەندام پەرلەمانە لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان وتی “سەربازانی كۆریای باكوور لە مانگی كانوونی دووەمدا چوونەتە شەڕی ڕاستەقینە و لەو كاتەوە لانیكەم ١٠٠ كەس كوژراون.”
لی سیونگ كوون، ئەندامی پەرلەمانی كۆریای باشوور لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، ژمارەی بریندارانی كۆریای باكوور بگاتە نزیكەی هەزار كەس.
ئەم پەرلەمانتارەی كۆریای باشوور زیادی كرد: زیانی گیانی كۆریای باكوور لە بەرزترین ئاستدا دەگاتە فەرماندەكانی جەنگ، لە كاتی هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكرانیا و خولی مەشق و ڕاهێنان ڕوویانداوە.
بە وتەی ئەم ئەندامەی پەرلەمانی كۆریای باشوور، دەكرێت هۆكاری زۆری ژمارەی قوربانییەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ “ژینگەی نامۆی مەیدانی شەڕ و بێتوانایییان لە مامەڵەكردن لەگەڵ هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.”
بەگوێرەی ئاژانس فرانس پرێس، سەرەڕای ئەم زیانە گیانییانە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی كۆریای باشوور نیشانەكانی بڕیاری سەرۆكی كۆریای باكووری بۆ مەشقپێكردنی هێزێكی نوێی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بەمەبەستی بڵاوەپێكردنی بۆ بەرەی جەنگی ئۆكرانیا و ڕووسیا بەدیكردووە.































































