زاری كرمانجی-سۆران
مۆز ئەو جۆرە میوەیە كە تامێكی خۆش و جیاوازی هەیە، شارەزاو پسپۆرانی بواری خۆراكیش سوودەكانی خواردنی بۆ جەستەی مرۆڤ دەخەنەڕوو.
1.رێگری له خه‌مۆكی ده‌كات:
مۆز پێكهاتووه له پێكهاته‌ی (tryptophan) تریبتۆفان كه ده‌بێته هۆی زیادبونی هۆرمۆنی سیرۆنۆنین له له‌شدا(هۆرمۆنی دڵخۆشی)، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین B6 تێدایه و رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه و وزه‌به‌خشه كه‌ده‌بێته‌هۆی گۆرانكاری ئه‌رێنی له شێوازدا.
2.چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی ده‌كات:
مۆز رێژه‌یه‌كی زۆر ئاسنی تێدایه كه رێژه‌ی هیمۆگڵۆبین له خوێندا زیاده‌كات.
3.مێشك به‌هێز ده‌كات:
له توێژینه‌وه یه‌كدا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا مۆز ده‌خۆن، به‌تایبه‌تی له به‌یانیان و نیوه‌ڕواندا زیاتر سه‌ركه‌وتوون له تاقیكردنه‌وه‌كاندا.
4.رێگری له هێڵنج هاتن ده‌كات له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا:
مۆز له نێوان ژه‌مه‌كاندا ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به تایبه‌تی له به‌یانیاندا رێگری له هێڵنج هاتن ده‌كات له ژنه دووگیانه‌كاندا.
5.رێگره له په‌شۆكان:
مۆز ئه‌و میوه‌یه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین بی، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له هێوربونه‌وه‌ی شێوازی توره‌بوون ئه‌گه‌ر تۆ له ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆردای ئه‌وا مۆز بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی هێوربیتهوه.
6.به‌سوده بۆ برینی گه‌ده:
له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆز میوه‌یه‌كی نه‌رمه بۆیه وه‌كو خۆراكێكی تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشی به‌كاردێت هه‌روه‌ها به‌سوده بۆ نه‌خۆشیه‌كانی ریخۆڵه، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی رێگره له‌ترشی گه‌ده بۆیه به‌سووده بۆ نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده به‌تایبه‌تی برینی گه‌ده.
لە كۆتایشدا ئاماژە بەوە دەكرێت: خواردنی مۆز تەنها لە یەك كاتدا بۆ تەندروستی زیان بەخشە ئەویش لەكاتی گەدەی بەتاڵ مەترسیدارە.































































