زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بڵاوی كردەوە: ” پڕۆژەی ڕاكێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی كانی ڕەش لە سنوری قەزای خەلیفان بە گۆژمەی (٤٠٢،٩٢٠،٠٠٠) لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە ”
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پڕۆژەكە پێكدێت لە دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە كە درێژیەكەی دەكاتە (٧) كم بۆڕی پولی ئەسیلین ، لەگەل دروستكردنی ئینتەك و دانانی (٢) غەتاس كە ماڵێكی زۆر لێی سودمەند دەبن بۆ ئاوی خواردنەوە، لە لایەن كۆمپانیای لێسەرەوە جێبەجێ دەكرێت.































































