مه‌حموود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێبه‌جێكاری سه‌رژمێری گشتیی دانیشتووانی ھه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند ” له ھه‌رێمی كوردستان 20 ھه‌زار كه‌سیان به‌شدارییان له‌و پرۆسه‌یه كردووه و سێ لیژنه‌ی ژمێریارییان پێنج رۆژه له به‌غدا وردبینی له ناوه‌كان ده‌كه‌ن، له‌م رۆژانه ته‌واو ده‌بێت و له به‌غدا له خه‌رجكردنی پاره‌كه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه”.
مه‌حموود عوسمان گووتیشی ” ھه‌ندێك ده‌نگۆ ھه‌بوو باسیان له‌وه ده‌كرد، پاداشتی ئه‌وانه دوا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ڕاست نییه”.
مەحموود عوسمان زیاتر روونیكردەوە ” پرۆسه‌كه وه‌ك لیستی مووچه وایه و بۆ به‌غدا ره‌وانه كراوه، بڕیاره‌كان ناوه‌ندین و دوای وردبینی، پاره‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، ناگاته سه‌ری ساڵ كه كارمه‌نده‌كان پاداشتی خۆیان وه‌رده‌گرن و به‌پێی یاسا چه‌ند پاداشت بۆیان دیاری كرابێت، پێیان ده‌درێت”.
































































