زارى کرمانجى-سۆران:
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو قوتابییانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە قوتابییانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
لەبارەی ماوەی رێگەپێدانیان، وەزارەت رای گەیاندووە كە قوتابییەكان دەتوانن، لە ڕێکەوتى 2024/12/20 تا 2025/1/5 بۆ ماوەی 16 رۆژ بمێننەوە و ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

































































