کە تازە هاوسەرگیریان کردووە
بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
قایمقامیەتی قەزاى ڕواندز، داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات، کە فۆرمی خۆراکیان نییە و تازە پرۆسەى هاوسەرگیریان پێکهێناوە، سەردانى دیوانى قایمقامیەت بکەن، بۆ تەواوکردنى مامەڵەکانیان و وەرگرتنى بەشە نەوتى خۆیان.
بەڕێوەبەرى کارگێڕى قایمقامیەتى قەزاى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند ” داوا لەو هاووڵاتییانەى سنوورى قەزاى ڕواندز دەکەین، ئەوانەى فۆڕمى خۆراکیان نییەو تازە پرۆسەى هاوسەرگیریان پێکهێناوە، تا ڕۆژى پێنجشەممە ١٩ى کانوونى یەکەم، سەردانى قایمقامیەتى رواندز بکەن، بۆ دابینکردنی بەشە نەوت”.
هەروەها گووتیشى: ”پێویستە هاووڵاتییان ئەو پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بێنە دیوانی قایمقامیەت”.
١- کۆپی ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی، سەرۆک خێزان و هاوسەرەکەی.
٢- کۆپی پسولەی خۆراکی ماڵی باوکی سەرۆک خێزان و هاوسەرەکەی(خەزوورى).
٣ – کۆپی گرێبەستی هاوسەرگیری
٤ – ژمارەی مۆبایل و شوێنی نیشتەجێبونی ئێستاى.
































































