کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: توندڕەوی ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی لە داهاتووی سووریادا هیچ جێگایەکیان نییە. زیاتر رونیكردەوە” زۆرێک لە وەزیرانی دەرەوە جەخت لەسەر ئەم خاڵە دەکەنەوە کە نەهێشتنی کاریگەری ڕووسیا دەبێت مەرجێک بێت بۆ سەرکردایەتی نوێی سوریا”. پێشتر چوار بەرپرسی سوریا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندبوو، ڕوسیا بنکە سەرەکییەکانی لە باکوری سوریا چۆڵ ناکات.































































