زارى کرمانجى-سۆران:
دواى ئەوەى هاووڵاتییەکى گوندى بلەى خوارووى سنوورى قەزاى خەلیفان بۆ ماوەى چوار رۆژ ون دەبێت، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران دۆزرایەوە.
راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ئەوەى بۆ ماوەی چوار ڕۆژ هاووڵاتى ( سەلاحەددین سەعید مستەفا ) خەڵکى گوندى بلەى خوارووى سنوورى قەزاى خەلیفان ون دەبێت، تیمەکانمان بە بەردەوامی بەدوایدا گەڕاون، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ى کانوونى یەکەم، توانرا بە زیندووى بدۆزرێتەوەو بگەڕێتەوە ناو کەسوکارەکەى”.


































































