رێبوار حەمەلاو شوانی
هەموو ساڵێک لە ١٧ـی کانونی یەکەمدا لەهەرێمی کوردستان (رۆژی ئاڵای کوردستان)ـە. ئەم رۆژە بەپێی بڕیارێکی پەرلەمانی کوردستان 2009 دیاریکراوە و هەمان پەرلەمانیش بەگوێرەی بڕیارێکی تری لەساڵی 1999ـەوە ئەم ئاڵایەی ئێستای وەک ئاڵای فەرمی هەرێمی کوردستان دیاریکردوە.ئاڵای هێمای سه‌روه‌ری و بوونی نه‌ته‌وه و خاك و هه‌ژموون و هێز و حوكمڕانییه، له‌نێو قه‌واره و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كاندا جۆرێك له پیرۆزی خۆی هه‌یه، چونكه گیانی پابه‌ندی و جۆشوخرۆشی تایبه‌ت به هاوخوێنانی خۆی یاخود هاونشینانی زێد و نه‌ته‌وه و ئاین و میلله‌تان ده‌به‌خشێت و گوزارشت له دیرۆكی گه‌لێك ده‌كات و له گه‌لانی تر جیای ده‌كاته‌وه.
ئاڵا وەک هێمایەک بۆ هۆز و هێزێک مێژویەکی دێرینی هەیە. بەپێی بەشێک لەسەرچاوە مێژوییەکان؛ مێژوی دەرکەوتن و هەڵکردنی ئاڵا بۆ چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. سەرەتا سۆمەرییەکان و ئاسورییەکان و میدییەکان، ھەروەھا ھەخامەنشی یەکان و ساسانییەکان و میسرییە کۆنەکان، دواتریش وڵاتشارە یۆنانییەکان و قەیسەرەکانی ژاپۆن و چین ئاڵایان هەڵکردوە. بێگومان ئەو سەردەمە ئەوەندەی ئاڵا وەک هێمایەک لەکاتی شەڕ و ململانێ توندوتیژییەکان و سیمبولی سەرکەوتندا بەکاربراوە، ئەوەندە بەو مانایە نەبوە کە لەئێستادا ئاڵا هێمای نەتەوە و وڵاتە.
چەسپاندنی ئەم رۆژە وەک رۆژی نیشتمانیی ئاڵا و بەرزکردنەوەی ئەم شێوەیەی ئاڵای کوردستان، بۆ مێژوی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە 17ی کانونی یەکەمی 1945 لەلایەن خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە کە دواتریش وەک ئاڵای فەرمی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد بەپێشەوایەتی قازی محەمەد لەسەرانسەری شارە رزگاربوەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمار‌دا هەڵکرا.
پاش پیلانگێری و خیانەتی داگیرکەران و تێكچوونی ره‌وشی كۆمار و گۆڕانكاری سیاسیی و نێوده‌وڵه‌تی، كاتێك له 16ی كانوونی یه‌كه‌می 1946 پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د چاوی به مستەفا بارزانی ده‌كه‌وێت و بڕیاری ئه‌وه ده‌دات له نێو نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، ئاڵاكه له گیرفانی خۆی ده‌رده‌هێنێت و ده‌یداته ده‌ست مستەفا بارزانی و وه‌كو ئه‌مانه‌تێكی مێژوویی داوای پاراستن و به‌رزڕاگرتنی لێده‌كات و به‌بارزانی ده‌سپێرێت.
دیاره سپاردنی ئه‌و ئاڵایه به بارزانی نیشانه‌ی دووربینی و كارامه‌یی پێشه‌وا ده‌گه‌یه‌نێت كه ئاگاداری به‌رگری سه‌ختی بارزانی و یاوه‌رانی بوو له سه‌روبه‌ندی رووخانی كۆماردا، به‌رگرییه‌كی بێ وێنه و سه‌ختیان نواند، هه‌رواش ده‌رچوو دواجار خۆیان راده‌ست نه‌كرد و سه‌ره‌ڕای فشاره سوپاییه‌كانی وڵاته هه‌رێمایه‌تییه‌كان بارزانی له رێڕه‌وه مێژووییه‌كه‌ی ئاراس گه‌یشته یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و نه‌یهێشت ئاڵاكه بكه‌وێته ده‌ست داگیركه‌ران.
دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بووه مشت‌ومڕ و قسه‌وباسی لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان، تا ده‌رچوونی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان به بڕیاری ژماره (26)ی رێكه‌وتی 11/11/1999 شێوازی ئاڵاكه و پێوانه‌كه‌ی و 21 تیشك وه‌ك هێما بۆ رۆژی نه‌ورۆز دیاریكرا، دواتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پاشان به فه‌رمانی ژماره(60) سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 6/7/2006 شوێنی هه‌ڵكردنی بۆ دیاریكرا.
پاش 32 ساڵ حکوومرانی هەرێمی کوردستان و سەرەڕای هەموو ئەو فشار و گەلەکۆمەکەی و پیلانگێرییانە لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و لە دژی ئاڵا و نەتەوەکەی ، بەڵام بوونی سەرکردایەتییەکی حەکیمانەی وەک سەرۆک مسعود بارزانی و هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییە مێژووییە بۆ بەرگریکردن لە خاک و ئاڵا و شکۆی گەل و نیشتیمانەکەی بە ئەمانەتەوە میراتێکی گرانبەهای وەک زنجیرەیەک لە شۆڕش و ڕاپەرینەکانی نەتەوەی کورد و ئاڵاکەی بە خوێن و دڵ و ڕۆحی پاراستووە و تا گەیاندنی بە لووتکە و گەیشتن بە ئامانجەگەورەکە و سەرکەوتنی یەکجاری .































































