زاری كرمانجی – سۆران :
ئیلۆن ماسك سەرمایەدار و سیاسەتمەدار و خاوەن تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، لە دواین لێدوانی خۆی لەسەر سوود وەرگرتن لە تیشكی خۆر و پشت كردن لە وێستگە ئەتۆمییەكان دەپرسێت”كاتێك دەتوانین بە خۆر وزەی پاك بەرهەم بهێنین، بۆچی پشت بە وێستگە ئەتۆمییەكان ببەستین ؟”
ماسك دەشڵێت “وزەی خورشید، ئەم سەرچاوە مەزنە و بێكۆتایە، ڕۆژانە دەگاتە سەر زەوی و ئێمە تەنیا بەشێكی كەمی بەكاردێنین. بیر بكەرەوە، تەنیا بە دانانی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ كیلۆمەتر چوارگۆشە لە پانێڵی خۆر دەتوانین هەموو ئەو وزەیەی كە ئەمریكا پێویستی پێیەتی دابین بكەین ! كاتێك دەتوانین بە خۆر وزەی بەردەوام و پاك بەرهەم بهێنین، بۆچی پشت بە وێستگە ئەتۆمییەكان ببەستین ؟”
































































