زارى کرمانجى:
مامۆستایان و بەشێکى زۆر لە فەرمانبەران ئاگادار دەکرێنەوە، کە ئەمڕۆ دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێگەى ئامێرەکانى ڕاکێشانى پارە وەربگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ى کانوونى یەکەمى 2024، مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی كارت و ئامێرەكانی راكێشانی پارەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
بەشێکی پەروەردەکان لە خشتەی دارایی، مووچەکان ڕۆژی شەممە 21/12/2204 بوو، بەڵام ئەمڕۆ 17/12/2024 مووچەكانیان دابەش دەكرێت و لە ڕێگەی هەژماری بانکیی بەشداربوان و بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێنەوە.































































