شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
گۆرانیبێژی گەنج نەوید زەردی كە خەڵكی رۆژهەڵاتە بەهۆی كلیپە جیاوازەكانی و دویتەكانی لەگەڵ گۆرانیبێژە بەناوبانگ و بیانیەكان سەرنجی خەڵكێكی زۆری لە كوردستان و دەرەوەش بۆ خۆی راكێشاوە و كلیپەكانی زۆرترین بینەری هەبوونە، لەم ماوەیەشدا بەهۆی ناڕەزایەتی دژی دەستهەڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران و پشتیوانی كردن لە خەڵكی رۆژهەڵات و ئێران دوو بەرهەمی هەبووە، كە یەكێكیان ماوەیەك لەمەوبەر بەناوی (وەرە دەرێ ) بڵاوكرایەوە، هەروەها ئەمشەویش بەرهەمێكی نوێ بەناوی (سنە) بڵاو دەكاتەوە.