مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هاونیشتمانییەكی دانیشتووی ئیدارەی ڕاپەڕین، دوای 21 ساڵ لە بێسەروشوێن بوونی لە وڵاتێكی ئەفریقا دۆزرایەوە .
سەیفوڵا حسێن ی تەمەن 43 ساڵی دانیشتووی ناحیەی سەروچاوەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ساڵی 2003 ەوە بە مەبەستی گەیشتن بە ئەورووپا، كوردستان بەجێ دەهێڵێت و دوای ئەوە بێسەروشوێن دەبێت، دوێنێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە ئاگاداری كەسوكارەكەی دەكرێتەوە كە كوڕەكەیان لە ژیاندا ماوە و 21 ساڵە لە وڵاتی كینیا زیندانیكراوە.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەكانی ئیدارەی ڕاپەڕێن، ئەمڕۆ سەیفوڵا و كەسوكارەكەی لە ڕێی پەیوەندی ڤیدیۆیەوە قسەیان كردووە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو، بە هەوڵ و كۆششی لایەنی پەیوەندیدار ئەو هاونیشتمانییە بگەڕێتەوە كوردستان و بە دیداری كەسوكاری شاد ببێتەوە .































































