مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
قایمقامی قەزای ڕواندز لە سەر گرفتی پچڕان و كوژانەوەی كارەبای بەشێك لە گەڕەكەكانی قەزای ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند”ماوەیەكە بەهۆی باری زۆری سەر وێستگەی كارەبا، گرفتی كوژانەوەی فیدەرەكانمان هەیە، بە تایبەت لە سەنتەری شاردا،”
ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای ڕواندز دەشڵێت “دوای ئەوەی لەگەڵ وەزیری كارەبا و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران قسەمان كرد، بڕى سی و شەش ملیۆن و 432 هەزار دینار لەسەر بودجەی سەدا هەشتی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران تهرخانكرا بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە و له ئێستادا كار لەسەر ڕاگرتنی باڵانسی فیدەرەكان بە تایبەت لەسەر هێڵێكی (١١) كەیڤی بە درێژایی نزیكەی یەك كیلۆمەتر دەكرێت و بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە گرفتی كوژانەوەی فیدەرەكان چارەسەر دەبێت. “
قایمقامی قەزای ڕواندز ئەوەشی بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “لە ساڵی داهاتوو، دروست كردنی وێستگەیەكی (١٣٢KV) لە پلانی وەزارەتی كارەبا دانراوە كە بە شێوەیەكی ستراتیژی گرفتی كارەبا لە قەزای ڕواندز چارەسەر بكات.”
































































