زاری كرمانجی :
ئەندامێكی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، ڕایگەیاند “سبەینێ سێشەممە، 17-12-2024، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام كۆ دەبنەوە.”
دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانوستكاری پارتی، ئاشكراشی كرد:” کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بەڕێوە دەچێت و ئامانج لێی، تاوتوێکردنی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشهاتەكانی سووریا و ناوچەكەیە.
ئەمە دەبێتە دووەم كۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو کاتەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کراوە.

































































