شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
ساڵێك زیاتر بوو ئامێری بینینی گەدە (منظار المعدة) لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران لە كاركەوتبوو، بە فەرمانی د. كامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە گوژمەی 9 ملیۆن دینار ئامێرەكە چاك كرایەوە.
كامەران زرار، بەرپرسی بەشی بینینی گەدە، لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران، لەمبارەوە بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئامێری بینینی گەدە لە نەخۆشخانەی ئاشتی زیاتر لە ساڵێك بوو لە كار كەوتبوو و، بەڵام بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران ئەم ئامێر چاك كرایەوە، ئێستا لە خزمەت هاووڵاتییانە،”
كامەران باس لە كێشە و گرفتێك دهكات لهبهرامبهر كارهكهيان و دەڵێت:” ناتوانین نەخۆشێكی زۆر بەڕێ بكەین، چونكە تەنیا یەك پزیشكمان هەیە لەم بەشە، لەبەر ئەوەی ئەم بەشە تەنیا هەفتەی یەك ڕۆژە پزیشكەكە دەبێت هەمان ڕۆژ نەخۆشەكان ببینێت و چارەسەریش بكات، بۆیە داوامان لە د. كامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران كردووە پزیشكمان بۆ زیاد بكات بۆ ئەوەی كار ئاسانی بۆ ئێمە و هاووڵاتییان بكرێت و بتوانین زیاتر خزمەتی هاووڵاتییان بكەین، پێشتر ئێمە نزیكەی 18 نەخۆشمان بەڕێ دەكرد بەڵام ئێستا چوار نەخۆش بەڕێ دەكەین.