محەممەد مەحموود – سۆران :
دوای ئەوەی بە بڕیاری مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامۆستایانی وانەبێژ بوونە گرێبەست، شایستە داراییەکانی مانگەکانی ٧٫٨ بۆ خەرج نەکرابوو، لە سبەیەوە گەر چەکی بانکی ئامادە بێت ئەو شایستەی ئەو دوومانگە وەردەگرن.
ئەسعەد غەفوور، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” تایبەت بەمووچەی مامۆستایانی وانەبێژی ڕابردوو کە ئێستا بوونەتە گرێبەست ئەم هەفتەیە هەر پەروەردەیەک چەکی بانکی ئامادەبێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست کەپێشتر وانەبێژ بوونە بۆ مانگی 7 و 8 دابەش دەکرێت”.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران، گووتیشی” هەموو لایەک ئاگادارن کەبەبڕیاری بەڕێز جەنابی سەرۆکی حکومەت 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کران بەگرێبەستی هەمیشەیی، دوا بەدوای ئەمە مامۆستایانی گرێبەست دوو مووچەی هەر یەک لەمانگەکانی 7 و 8 یان لای حکومەت ماون، بۆ هەریەک لەمانگەکان بڕی 200هەزار دینار وەردەگرن،چەکی بانکی ئامادە بێت هەر لە ڕۆژی دووشەممە دەستبەداشکردنی دەکرێت، بە دڵنیاییەوە لەم هەفتەیە شایستەی ئەو دوومانگە خەرج دەکرێت. سبەی تەواوی مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی شایستەی ئەو دوومانگە وەردەگرن.































































