زاری کرمانجی-مێرگەسۆر
ئەندازیار ڕزگار دۆڵەمەری، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: بەدرێژای 16 كیلۆمەتر توانیومان ڕێگەی هەر سێ گوندی هۆستان، ڕێشە و هەسنەكا لە سنووری ناحیەی بارزان قیڕتاو بكەین.
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر، گوتیشی: سوپاسی مەلا مستەفا بارزانی، دەكەین بۆ هاوكاری و پاڵپشتی بەڕێزیان بۆ بەردەوامی كاروانی ئاوەدانی و پرۆژە خزمەتگوزاریەكان، هەروەها سوپاسی غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر دەكەین بۆ هەوڵ و ماندووبوونی.































































