مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گەنجێكی كوردی تەمەن 20 ساڵ، لە یەكێك لە شەقامەكانی جوانڕۆی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “ئەمڕۆ یەكشەممە 15ـی 12ـی 2024، گەنجێكی شاری جوانڕۆ بە ناوی سوهەیب ئەحمەدی تەمەن ٢٠ ساڵ، لە گەڕەكی باوەجانیی ئەو شارە بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی ئێران كوژرا.”
هەنگاو ئاماژە بەوەش دەكات كە هێزە ئەمنییەكانی ئێران بە بەبێ هیچ پاساوێك و ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختە، تەقەیان لە سوهەیب كردووە كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی بووە و سێ گوللەی بەركەوتووە و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە .
شایەتحاڵێكی ڕووداوەكە ناسنامەی ئەو چەكدارەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكرا دەكات كە سێ گوللەی لە ملی سوهەیب داوە بە ناوی شاوەیسی یە.

































































