زارى کرمانجى-سۆران:
له سنوورى ئیدارهی سهربهخۆی سۆران 7 كێڵگهمین دوای پاككردنهوهیان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کاروبارى مین، ڕادهستی خاوهنهكانیان كرایهوه.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لە ڕێوەڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جبار مستەفا، سهرۆكی دهزگای گشتی كاروباری مین سۆران، عەلی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ هەولێر، خاتوو لیا نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سلۆڤینیا،
لە قەزای مێرگەسۆر، ناحیەی مەزنێ، گوندی شێرۆکیان، چیای قەلەندەر بەڵگەنامەی رادەستکردنەوەی ٧ كێڵگهمین رادەستی خاوەن زەوییە پاککراوەکان کرایەوە ، کە بە پاڵپشتی رێکخراوی ITFی سلۆڤینیا ئەرکی پاککردنەوە ئەنجامدرا بوو. ئاماژەى بەوەشکردووە، ”راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لهو كێڵگهمینانهدا ژمارهیهكی زۆر مین و تهقهمهنی لەلایەن تیمەکانی مینلابەری و تیمی EOD، دۆزراونەتەوە، دوای هەڵگرتنەوەو لەناوبردنی مینەکان زەوییەکان بەتەواوەتی لەمین و تەقەمەنی پاککرانەوەو مەترسیان لەسەر نەماوەو بۆ ئایندە دانیشتوانی ناوچەکان و خاوەن زەویەکان بۆ سوودی گشتی دەتوانن بەکاری بهێنن”
































































