زاری كرمانجی-سۆران
ساڵانە لەگەڵ گۆڕانی كەش و هەواو وەرزەكاندا چەندان جۆری نەخۆشیی جیاواز بڵاو دەبنەوە، پسپۆرانی پزیشكیش ڕێنمایی خۆپارێزی دەخەنەڕوو.
وەك پزیشكانی پسپۆر ئاماژەی بۆدەكەن: ” پەتای وەرزی نەخۆشیەكی ئاسایی و مەترسیەكی ئەوانییە كە تووشبووەكە هەست بە دڵەڕاوكێ و نیگەرانی بكات، پێویستە لەو جۆرە كاتانەدا خەڵكی خۆیان لە سەرما بوون بپارێزن، ئەگەر نەخۆشیش كەوتن سەردانی نزیكترین نەخۆشخانە یان بنكەی تەندروستی بكەن، بەبێ ڕێنمایی پزیشكی پەنا نەبەنە بەر بەكار هێنان و خواردنی دەرمان”.
ئەوەش دەخەنەڕوو: ” بۆ ئەو جۆرە نەخۆشانە چارەسەرە سروشتیەكان بریتین لە خواردنی ئەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەك پرتەقاڵ، سێو، سندی، ئەو میوانە كار لەسەر بەرزبوونەوەی بەرگری لەش دەكەن، خواردنەوەی بڕێكی باش لە ئاو و شلەمەنییەكان.































































