زاری کرمانجی – چۆمان :
لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەوپاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ئەمڕۆ شەممە دەستکراوە بە پڕژاندنی خوێ بۆ مەبەستی تواندنەوەی بەستەڵەكی ڕێگای سەرەکی ( چۆمان _ حاجی ئۆمەران ) لەسنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران”.
ساڵانە لەم وەرزانەدا بەهۆی بەفربارین و ساردی کەشی ناوچەکە، لەپێناو رێگەگرتن لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ و دروستنەبوونی بەستەڵەك رێژەیەكی زۆر خوێ بەكاردەهێنرێت لە ڕێگای حاجی ئۆمەران.































































