زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای خەلیفان بڵاوی كردەوە: ” مەغدید عەریف ئەحمەد قائیمقامی قەزای خەلیفان، بە یاوەری سەرۆكی شارەوانی، سەردانی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی كۆڵانەكانی گەڕەكی خەلیفانی نوێی كرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەكە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پڕۆژەكە لهسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت، بە گوژمەی 900 ملیۆن دینار .