”بەوردی چاودێری بارودۆخی سوریا و داهاتووی ئەو وڵاتە دەکەین”
زارى کرمانجى:
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ”دڵنیانین کە ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی گرووپی چەکداری بەرەی تەحریری شام بە بەڵێنەکانی خۆی لە بارەی پاراستنی کەمینەکان لەسوریا پابەند بێت.
گوتیشی: ”بەوردی چاودێری بارودۆخی سوریا و داهاتووی ئەو وڵاتە دەکەین”
ئەوەش لە کاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا باسى لەوەکرد ”پێویستە تەحریر شام لە سوریا وەڵامی پرسیارەکانمان بداتەوە سەبارەت بە ئامانجەکانیان و چ جۆرە حکومەتێک دەیانەوێت پێکبهێنن”.