زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی هەولێر بڵاوی كردەوە: ” بە ئامادەبوونی یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر و دكتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆكی زانكۆی جیهان یەكەمین پێشانگەی تایبەت بە ئەبستراكت كرایەوە.
ئەم پێشانگەیە یەكەمین پێشانگا بوو لای قوتابیانی نابیست کە توانیان بە هونەری ئەبستراكت و کۆلاچ و هونەری بۆچوون بە 48 تابلۆی جۆراو جۆر گەلەری کۆلێژی جیهانیان ڕازاندەوە ئەمە بەرهەمی یەکەم ساڵی هونەری قوتابیانی نابیستی پەیمانگەی هیوای نابیستان بوو”.
بەرهەمی ئەو تابلۆیانە لەلایەن مامۆستا ئاڵا كەمال سەرپەرشتی كرا بوو، کە مامۆستایە لە پەیمانگەی هیوای نابیستانی هەولێر.