مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی (IFJ)، بڵاو كراوەتەوە لە ماوەی ئەم ساڵدا 104 ڕۆژنامەنووس لە جیهاندا كوژراون كە زۆرینەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونە .
فیدراسیۆنی ناوبراو بە بۆنەی 10ی كانوونی یەكەم كە دەكاتە ڕۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤ، ئاماری قوربانیانی ڕۆژنامەنووسانی جیهانی لە ڕاپۆرتێكدا خستە ڕوو و ڕاگەیاند “ئەمساڵ 104 ڕۆژنامەنووس كوژراون و زۆرینەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون كە كوژرانی 66 ڕۆژنامەنووس بووە و لەو ژمارەیەشدا 55 ڕۆژنامەنووسیان لە غەززە بوونه،”
فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی ئاشكراشی دەكات لە نێو قوربانییەكان 12 ڕۆژنامەنووسی ژنیش هەن .
هاوكات لە ماوەی شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، غەززە بووەتە دۆزەخێك بۆ ڕۆژنامەنووسان و تا ئێستا 138 ڕۆژنامەنووس لەو ناوچەیەدا كوژراون . دوای ئەویش عێراق و فلیپین و مەكسیك بە مەترسیدارترین وڵاتەكان بۆ ڕۆژنامەنووسان دانراون كە لە ڕاپۆرتەكەی (IFJ) ئاماژهى بۆ كراوه .