زاری كرمانجی-وەرتێ
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بڵاوی كردەوە: ” بە مەبەستی پاراستنی تۆڕی ڕێگاوبانەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تیمەكانمان بەردەوامن لە پاككردنەوەی ئاوبەرەكان و ڕێگا سەرەكى و ڕێگا لاوەكیەكانى گوندەكان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لە ڕێگاكانی سنووری ناحیەی وەرتێ سەربە قەزای ڕواندز، دەستكرا بە كردنەوەی قەنتەرە و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم هاتووچۆ و تیمەكان بەردەوام دەبن لەسەر ئەو كارو پڕۆژانە.