.پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە بەراورد بە دوێنێ نزیکەی پێنج هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک بەرز بۆتەوە، هەروەها نرخی یەک ئۆنسەش ئەمڕۆ بە 2693 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
مسقاڵەکانی ئەمڕۆی زێڕ وئۆنسە بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 657 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 602 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 575 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 493 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .