زاری کرمانجی – سۆران:
قائیمقام و سەرۆکی شارەوانی سۆران، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی قەزای ناوەندی سۆران، لەگەڵ بەڵێندەر و کۆمپانیاکان کۆبوونەوە و چەند ڕێنمایەکیان دەرکرد.
سەلوا شۆڕۆ سەرۆکی شارەوانی سۆران، ڕایگەیاند:” لەگەڵ بەلێندەران و ئەندازیارانی سەرپەرشتیار لە پڕۆژەکاندا کۆبووینەوە، ئامانجمان لەو کۆبوونەوەیە جەختکردنەوە بوو لە زوو تەواو کردنی پڕۆژەکان .
سەرۆکی شارەوانی سۆران، دووپاتی لەوەکردەوە، پێویستە پێش هاتنی وەرزی سەرما گشت ئەم شەقام و کۆڵانانەی کە پڕۆژەیان تێدایە، بکەونە خزمەت هاووڵاتییان و بتوانن سودمەند بن لە خزمەتگوزاریەکان.
گووتیشی:” دەبێت پڕۆژەکان ببنە هۆکاری دلخۆشی و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیان نەک بە پێچەوانەوە ببنە گرفت و ئاستەنگ بۆ هاووڵاتییان”.