بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی بۆمان هاتووە بۆ سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ، شەش مادە دابەش دەكرێت.
زیاتر گوتی، مادەكان بریتین لە برنج و شەكر و نیسك و زەیت و ئارینۆك و دۆشاوی تەماتە.
باسی لەوەش كراوە، دابەشكردنی ئەو بەشەخۆراكە دەبێتە دواین دابەشكراوی خۆراك بۆ ئەمساڵ، جاری دیار نییە ساڵی نوێ چ بەشەخۆراكێك دابەش دەكرێت و چ گۆڕانكارییەك دەكرێت.
لە لایەكی دیكەشەوە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند لە سبەینێ چوارشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەیەم بەشە ئاردی خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان دەکەن و باسی لەوەشکرد کە ئاردەکە کوالێتی باشە.
موحسین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی دانەوێڵە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد: کۆمپانیاکەیان سبەینێ چوارشەممە دەست پێدەکات بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشە ئاردی دەیەم لەمساڵدا لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە.